لەناو بازاڕی سلێمانی ژماره‌یه‌ك تۆمەتبار دەستگیردەكرێن

08.12.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ لە مانگی‌ رابردوودا بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاریی‌ سەربەبەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ژمارەیەك تۆمەتباری دەستگیرکردووە، بەمشێوەیە:
دەستگیركردنی‌ شەش تۆمەتبار بەتۆمەتی‌ شەڕكردن لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانیدا، هەروەها دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێكی‌ نەوجەوان بەتۆمەتی‌ دزیكردن لەناو بازاڕو رادەستكردنی‌ بەهۆبەی پۆلیسی‌ نەوجەوانان.
لەلایەكی‌ ترەوە بەشی‌ پۆلیسی‌ رێكاریی‌ دەستیگرتوە بەسەر ٤٠ بڵندگۆدا كە ببوە هۆی‌ بێزاركردنی‌ هاوڵاتیان لەناو بازاڕداو رادەستی‌ قایمقامییەتی‌ قەزای‌ مەڵبەندی‌ سلێمانی‌ كراوە

زۆرترین خوێندراو