ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمشەو 31ى كانونى دووه‌م بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا دەچێتە دەرەوە،
لایەنگران و دژبەرانی برێکزیت لە لەندەن خۆپێشاندان دەکەن و دژبەران لە کاریگەرییە
ئابوورییەکانی پاش برێکزیت نیگەرانن.
هێزی ئەمنیی زۆر لە لەندەن بۆ رێگریکردن لە
دروستبوونی گرژی بڵاوەیان پێکراوە.
دەنگی بەرزی
دەسەڵات، هێشتا ئۆپۆزیسیۆنیش دەنگە زوڵاڵەکەی خۆی بۆ خراپپیشاندانی
لێکەوتەکانی ئەو جیابوونەوەیە لەدەست نەداوە.
لۆرد بارۆنێس جۆلی، سەر بە پارتی لیبراڵ دیموکرات
باس لەوە دەکات، "ئێمە ئێستا متمانەمان لەسەر زۆربەی کرێکارانی وڵاتانی
یەکێتیی ئەوروپایە کە لە کارگەکاندان و پێویستە وەبەرهێنان باش بکەین. ئێمە
ناتوانین ئابووریمان باش بکەین ئەگەر خەڵكێکی زۆری یەکێتیی ئەوروپامان لەدەست
بچێت. کۆمپانیا بیانیەکانیش شکستدێنن، وەک بەشێک لە ژێرخانی ئابووریی ئێمە".
دانیشتوانی سكونله‌ندا دژی چونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیان له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
جێبەجێکردنی برێکزیت بۆ بەرەی جیابوونەوە چنینەوەی
بەرهەمی دەنگەکانیانە کە بۆ ئەو جیابوونەوەیە دایان. بۆ بەرەی مانەوەش قۆناخێکی پڕ
لە راڕایی و دڵەڕاوکێیە.
پەرلەمانی بەریتانیا بە دەنگی 358 پەرلەمانتار
بەرامبەر 232 پەرلەمانتار چوونەدەرەوەی بەریتانیای لە یەکێتیی ئەوروپا پەسندکرد.
پەرلەمانی ئەوروپاش کە لە 751 پەرلەمانتار پێکهاتووە، بە زۆرینەی دەنگ برێکزیتی
پەسندکرد و بە رۆیشتنی بەریتانییەکانیش 678 پەرلەمانتار دەمێننەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052