كه‌شناسی هه‌رێم پێشمبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

20.02.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەش وھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌رێم  ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20ی شوبات  ئاسمانی ھەرێم ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی بە لێزمە لە كاتەكانی پاشنیوەڕۆ باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 19 و سلێمانی 15 و لە دھۆك 18 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی هه‌ینی 21ی شوبات كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لە ھەندێك ناوچە.

زۆرترین خوێندراو