ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
د.بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەکات بە زوترین كات لەو بڕە هاوكارييانەى کە لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وەریدەگرێت پشکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق بدات،
رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٢ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نوسراێکی فەرمی بەناوی دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدراڵی دەکات .
لە نوسراوەکەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دا هاتووە کە دکتۆر بەشیر حەداد داوا دەکات بەزوترین کات لەو بەشە هاوکارییەی کە وەزارەتەکەیان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وەری دەگرێت لە بواری دارایی و دەرمان و پیداویستی تەندروستی پشکی تەواوی پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان بدات و لەو بابەتەشدا رەچاوی رێژەی دانیشتوان بکرێت، بۆ تۆکمەترکردنی ریکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052