كۆرۆنا یارییەکانی خولی لالیگای ڕاده‌گرێت

23.03.2020
جەماوەر نیوز
یارییەکانی خولی لالیگای ئیسپانیا بەهۆی پەرەسەندنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کاتێکی نادیار دواخران.
دەستەی بەڕێوەبردنی خولی ئیسپانیا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە بڕیارییاندا یارییەکانی خولەکە بۆ ماوەیەکی نادیار دوابخەن و تەندروستی هەموو لایەکیان بەلاوە لە ئەنجامدانی یارییەکان گرنگترە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هاتووە، بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ژیانی هەموو کەسێک، بڕیاردراوە سەرجەم چالاکییەکانی تۆپی پێ بۆ کاتێکی نادیار رابگیرێن.

زۆرترین خوێندراو