ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە و بەشی پۆلیسی دارستان بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە ناوەندی کوردستانێکی سەوز ڕێکخراوی ژینگە دۆستی هەڵەبجە سەردانی غاباتی باوەکۆچکیان کرد بۆ بەدواداچونی ئەو درەختانەی ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن چەند كه‌سانێكه‌وه هەستابوون بە شێواندنی چەند دار سنەوبەرێک دوای چارەسەرێکی سەرەتای بۆ دارەکان و دانانی چەند کامێرەیەکی چاودێری لە چەندین شوێنی ناوچەکە بۆ ئاگادار بوون لە سروشتی ناوچەکەكه.
پۆلیسی دارستان داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگا هه‌ڵه‌بجه دەکات لە پێناو پاراستنی سنوری شاری هه‌ڵه‌بجه هاوکارمان بن لەبینی وەها دیاردەیەکی نەخوازراو ئاگادارمان بکەنەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052