ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتی تەندروستی داوا لە وەزارەتێ ناوەخۆ دەکات لێکۆلینەوە لە ڕووداوی ھێرشی سەر پزیشکێکی شاری سلێمانی بکرێت و ڕێککاری یاسایی بگیرێتە بەر.
له‌هه‌مانكاتدا ژماره‌یه‌ك له پزیشكانی سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه قبوڵی ناكه‌ین له هاوپێشه‌كانمان بدرێت و مه‌رجیان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ داناوه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوهكه‌ی به‌شێك له پزیشكانی سلێمانی:
بۆ
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی ناوەخۆ
وەزارەتی تەندروست
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا
سەندیکان پزیشکانی کوردستان
دوای ئەوەی پزیشکان وەک چۆن بە فیعلی لە ڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە دان ، بە هەموو شێوەیەک خەریکی هۆشیارکردنەوەی خەڵکن، سەرەڕای دواکەوتن و فەوتانی چاندان مووچە و شایستە داراییەکانمان، بەرداوامین لە خزمەتکردنی هاوڵاتی و هاونیشتمانیان، بەڵام بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین سەرەڕای جێبەجێ کردنی ئەرکەکانمان لەم ڕۆژانەی کە خەڵک هەمووی لە ماڵەوە دانیشتوون و ئێمە ژیانی خۆمان و خاو و خێزانمان دەخەینە مەترسیەوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە سوکایەتیمان پێ بکرێت، تا کار بگاتە ئەوەی لە هاوپیشەیەکمان بدرێت، ئێمە وەکو پزیشکانی کوردستان لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە
1 - دەبێ لێپێچینەوەی جددی لەو بابەتە بکرێت و تاوانبار یەکسەر سزا بدرێت .
2 - وەزارەتی ناوخۆ بە فەڕمی داوای لێبوورن بکات بە پەله .
3 - ئەم سوکاتیە و بێ ڕێزی و هەراسان کردنی پزیشکان دەست بەجێ ڕابووەستێنرێت کە لە بازگە و خاڵە پشکینەکان چەند ڕۆژێکه دەرهەق پزیشکان دەکرێت ، لەمەولا تەنها بە پێناسی سەندیکا بۆیان هەبێت هاتووچۆ بکەن .
کێ ڕازیە ناو بنووسێت با بینێرین بۆ میدیا و بڵاوی بکەینەوە
4 -- ئەگەر تا سەعات شەشی ئێوارە داواکاریەکان جێ بەجێ نەکرێن ، ئەوا تێکڕای پزیشکان مان دەگرن له دەوام له سبەینیەوە و دەوام ڕادەگێرێت
دەستەی پزیشکانی سلێمانی ٦/٤/۲۰۲۰
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052