ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
د.جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ده‌نگۆی "كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م" روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هێمای بۆ ئه‌وه كرد بابه‌ته‌كه دووره له‌راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه .
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم:
لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە.
ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە. لەم كاتە ھەستیارەدا، پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران، لە كارە پێشینەكانی حكومەتە.
ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی، بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردووە.
داوا لە داواکاری گشتی دەکەین، رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر ، کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/9"
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052