ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتی خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاریدا، کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ بهێندرێت و خوێندکاران تاقیکردنەوەی کۆتایی نەکەن، بەڵکو نمرەی کۆرسی یەکەمیان بۆ هەژمار دەکرێت.
به پێی زانیارییه‌كان دوای کۆبوونەوەیەکی چوار کاتژمێری لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاردرا تاقیکردنەوە لە ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 هەڵدەگیرێت و نمرەکانی کۆرسی یەکەمیان هەژمار دەکرێت.
هاوکات بڕیارە ئەمشەو وەزیری خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی بە ڤیدیۆیەک تەواوی بڕیارەکان و وردەکارییەکەی روونبکاتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئالان حه‌مه سه‌عد، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی یه‌كه‌می قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و 10 و 11ی ئامادیی هه‌ژمار ده‌كرێت و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرسی دووه‌م ئه‌نجامنادرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052