له ‌سلێمانی‌ ته‌قه‌كه‌‌رێك ده‌ستگیركرا

31.05.2020
جەماوەر نیوز

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه‌ كه‌ ماتۆڕسوارێك له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌قه‌ ده‌كات، به‌فه‌رمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌سیپێكرد.
تونرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كه‌سه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت‌و ڕوبه‌ڕوی‌ دادگاو لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیل ‌و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردووه‌‌.
تۆمه‌تبار ناوی‌ (هـ، أ، م) له‌دایكبوی‌ 1997 و كورده ‌و دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌.
no

زۆرترین خوێندراو