له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین شه‌ش پۆست به‌ سیڤی پڕده‌كرێته‌وه‌

19.07.2020
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كاندا شه‌ش پۆست بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ڕاده‌گه‌ێنێت، جا هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌یه‌ ومه‌رجه‌كانی تێدایه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، تا ناوی له‌ لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.

 پۆسته‌كان:
ڕاگری كۆلیژی زانست
ڕاگری كۆلیژی زمان
ڕاگری كۆلیژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵییه‌كان
ڕاگری كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری
ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌
ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور
 
مه‌رجه‌كان :
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت.
ناونیشانی زانستی له‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت  .
خزمه‌تی زانكۆیی له‌ (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
 
تێبینی :
ئه‌و به‌ڕێزه‌ی كه‌ داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات باشتره‌ دیدو بۆچون و به‌رنامه‌ی كاری خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه‌ پۆسته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، زانینی زمانی ئینگلیزی و شاره‌زایی له‌ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر هه‌لی زیاتر بۆ پیشكه‌شكار ده‌ڕه‌خسێنیت.
دواكات بۆ پێشكه‌شكردنی (c.v) و پوخته‌ی ڕاژه‌ كۆتایی ده‌وامی ڕێكه‌وتی (28.7.2020) ده‌بێت.
پێویسته‌ پوخته‌ی ڕاژه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌می فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه‌ واژوو كرابێت.
هه‌ر به‌ڕێزێك ئاره‌زوی هه‌یه‌و مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت ده‌توانی  (c.v) و پوخته‌ی ڕاژه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌م ئیمیله‌ ([email protected]) بنێرێت.

زۆرترین خوێندراو