به‌ یاسا مافی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌پارێزرێت

17.09.2020
جەماوەر نیوز
بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بە فەرمانی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیژنەی تێڕوانینی ناڕەزایبوونی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستی بە کارەکانی کرد .
ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلول بۆ ئاگاداربوون لە کارەکانیان وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی دانیشتنەکانی لیژنەی تێڕوانینی ناڕەزایبوونی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کرد و لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی کردن و ئاماژەی بە گرنگی یەکلاکردنەوەی دۆسییەکان کرد .
داوای لە لیژنەکەش کرد بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسییەکان تەنها پشت بە یاساکان ببەسترێت بۆ گەڕانەوەی ماف و ئیمتیازی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان.
هەروەها وردبینی تەواوبکرێت بۆ پاکتاوکردنی ئەو میراتگرانەی کە بەدەر لە حوکمەکانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سودمەند بوون.

زۆرترین خوێندراو