ئه‌مڕۆ عەدنان ئۆكتار بڕيارى زيندانیی به‌سه‌ردا سەپێنرا

11.01.2021
جەماوەر نیوز
لە 10 تاوانى جياوازدا عەدنان ئۆكتار کە خۆی بە بانگخواز دەناسێنێت، دادگایی کرا و سزای هەزار و 75 ساڵ و 3 مانگی بەسەردا سەپێنرا.
عەدنان ئۆکتار، کەسایەتیی ناسراوی تورکیا کە خۆی بە بانگخوازێکی ئایینی دەناسێنێت، 11ی تەمموزی 2018 لەلایەن پۆلیسەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا. 
چەندین دۆسیەی وەکو "دامەزراندنی رێکخراو و تاوانکردن، سیخوڕیکردنی سیاسی و سەربازی، بەکارهێنانی بیروباوەڕ بۆ بەرژەوەندیی خودی و بوونی بانگەشەی تاوانکاری دژ بە منداڵان"ـی لەسەر کرایەوە. 
پرۆسەی دادگاییکردنەکەی 16 مانگ بەردەوام بوو. هەتاوەکو رۆژی دووشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2021 دادوەر لە دادگای 30ـی سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵدا سزای زیندانیی بەسەردا خوێندەوە. ئۆکتار و 13 لە بەرپرسانی رێکخراوەکەی سزای زۆریان بەسەردا سەپێنرا.
ئۆکتار کە بە "هاروون یەحیایش دەناسرێت، لەگەڵ 77 کەس لە هاوڕێ و موریدانی بە دەستبەسەری و 236 موریدی دیکە کە زۆربەیان ئافرەتن، بەبێ دەستبەسەربوون دادگایی کران.

زۆرترین خوێندراو