زه‌یدان له‌ یاری داهاتوو ڕیال مه‌درید ئاماده‌نابێت

22.01.2021
جەماوەر نیوز

سورێن سورێنی

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی كانونی دووه‌می 2021 یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ زینه‌دین زیدان ، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌. 

زیدان له‌ یاری داهاتووی یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی دیبورنفۆ لافیس كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌نجامده‌درێت ئاماده‌نابێت.

یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕیزبه‌ندی دووه‌می خولی ئیسپانیای گرتووه‌ به‌ 37 خاڵ و یانه‌ی ئه‌تلاتیكۆ مه‌درید ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه‌ به‌ 44 خاڵ.

.