ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
عهلی ڕهئوف غهفور، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، نزیکەی (١١٠) هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردوە . بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕێگەی ئەم ڕوونکردنەوەیەوە بۆ تەواوی میدیاکان ئاماژە بەوە دەکات : لەماوەی( ٨ ) ڕۆژ و لە ڕێکەوتی( ١١ تا ١٨) ی ئەم مانگە ، کە ئاماری هاتنی گەشتیاران وەرگیراوە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە ، (١١٠) هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردوە لەو ڕێژەیە زیاتر لەسەدا ٩٠ یان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە .
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە گەشتیاران لە ڕێگەی بازگە و خاڵی سنوری و فڕۆکەخانەوە ، گەشتەکانیان ئەنجامداوە ، هەروەک لە تەواوی ئەو دەروازانە مەرجە خۆپارێزیەکان بە تایبەت پشکنینی کۆرۆنایان بۆ جێبەجێکراوە .
جێی وەبیرهێنانەوەیە بە پێی زانیاری لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی لە هەر سێ ڕۆژەکەی جەژن ، تەواوی میوانخانەکان پڕبوون لە گەشتیار و زۆرینەی مۆڵ و رێستۆرانت و خواردنگەو بنکە گەشتیاری و میلیەکان توانیان پێشوازیەکی باش لە میوانانی شارەکە بکەن و بەوەش سلێمانی لە چاو شارەکانی دیکەی هەرێم زۆرترین گەشتیار سەردانی کردوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی
٢٠٢١/٥/٢٣
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052