زیاتر له‌ 13 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان ته‌رخانده‌كرێت

18.07.2021
جەماوەر نیوز
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بڕی 13 ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی 12 بەنداو لە هەرێمی کوردستان تەرخان کرد، کە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم خەرج دەکرێت.
 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌، دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ روبەڕوبونەوەی دیاردەی وشکەساڵی، هەروەها بۆ ئاراستەکردنی پاکێجی پێشنیار و چارەسەری و داواکارییەکان بۆ بەردیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەت رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بودجەی تەواوکاری بەنداوەکان دەربڕی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رێکەوتی 2021/7/12 بەفەرمانی ژمارە (8439) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەفەرمی رەزامەندی داوە لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی بڕی 13.040,000,000 (سێزدە ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رونیشیكردۆته‌وه‌، ئەو بودجەیە بەشێوەی نەختینەو قۆناغ بە پێی کارە ئەنجام داراوەکان و رێنمایەکانی جێبەجێکردنی گرێبەست لەگەڵ حکومەت خەرج دەکرێت.

زۆرترین خوێندراو