وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی: ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كۆدیان هه‌یه‌ پسوڵه‌یان بۆ ده‌كرێت

25.07.2021
جەماوەر نیوز
پۆلیسی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رێکاریەکانی پڕۆسەی دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی تابلۆ ڕەش و بێسەرەتا و جامڕەش و چەکی بێ مۆڵەت خستەروو.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ڕێز له‌ هه‌موو كه‌س ده‌گرین و نامانه‌وێت نایاسای بمێنێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌بوون سه‌رپێچییه‌كان كه‌م بوو و هه‌وڵده‌ده‌ین نایاسایه‌كان كه‌مبێته‌وه‌.
وتیشی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه‌ كۆدیان هه‌یه‌ كه‌ كه‌وتنه‌ بازگه‌كان پسوڵه‌یه‌كیان بۆ ده‌كرێت بۆ سه‌ردانیكردنی هاتوچۆی سلێمانی و له‌وێ ڕیكاره‌ یاساییه‌كانیان بۆ ده‌گیرێته‌ به‌ر.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.


زۆرترین خوێندراو