عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود: جینۆسیادکردنی بارزانیەکان برینێکی قوڵی مێژووییە لە جەستەی خەڵکی کوردستان

01.08.2021
جەماوەر نیوز
ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٧/٣١ بەڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەناڵی کوردستان 24 چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا تایبەت بە یادی 38 ساڵەی جینۆسایدکردنی بارزانیەکان کە تیایدا بەڕێز وەزیر تیشکی خستە سەر قوربانیانی گەلی کوردستان.
بەبۆنەی 38 هەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانیەکان بەڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی محمود وێڕای دووپاتکردنەوەی هاوخەمی بۆ کەسوکاری جینۆسایدکراوان، ئاماژەی کرد کە جینۆسیادکردنی بارزانیەکان برینێکی قوڵی مێژووییە لە جەستەی خەڵکی کوردستاندا.
هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو تاوانە دژ بە هەموو بەها مرۆڤەیاتیەکانە کە تیایدا 8 هەزار بارزانی تەنها بە هۆی کوردبونیان و بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان و لە پێناو ئازادیدا جینۆسایدکران.

زۆرترین خوێندراو