کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان ئەنجامدرا

10.08.2021
جەماوەر نیوز
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ۹ی ئابی ۲۰۲۱ بەسەرپەرشتی عه‌بدوڵڵا حاجی محمود،وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەت ئەنجامدرا.
سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتیک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بڕیار و فەرمانەکانی کۆبونەوەی پێشوو کراو چەندین تەوەری تریش خرانە بەرباس وەکو:
پێکهێنانی ئەنجومەنی دەستەی گشتی بۆ بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی داهاتەکان،پرسی مناڵە وونبووەکان و ئیشوکارەکانی دەستەی جینۆساید لە وەزارەت ،پێکهێنای لێژنەی ناڕازیبوونی کەس وکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و تاقانەکانی جینۆساید.
ئامادە بووانی کۆبونەوەکە گفتوگۆی تێروتەسەلیان لەسەر کۆی تەوەرەکان کرد و بەرنامەو پلانی پێویست دانرا بۆ باشتر ڕێکخستن وبەڕێوەچوونی ئیش وکارەکانی وەزارەت.

زۆرترین خوێندراو