ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لیستی ناوی قۆناغی سێیەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
دوا بەدوای فەرمانی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به ژمارە (۷٥۷) لە رێکەوتی ۱۲ / ۸ / ٢٠٢١ منحەی (۱٤٥) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی سێیەم خه‌رجده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان بڵاویكرده‌وه ئەو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنووسیان تەواوکردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و حوزەیرانی ۲٠۲۱ .
بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانە :
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052