هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

08.09.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ 8ی ئه‌یلولی 2021 گەورە راوێژکاری هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان لەکاتی بەخشینی هاوکاری بە هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، لەگەڵ پێشمەرگە دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە، ئەرکە هاوبەشەکەشیان لەناوبردنی داعشە. ئاماژەی بەوەشدا "هاوپەیمانی نێودەڵەتی پابەندە بە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و لەناوبردنی داعش".
کۆلۆنێل تۆد بۆرۆس، گەورە راوێژکاری هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، وتی: "ئێمە لەگەڵ پێشمەرگە دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە و ئەرکە هاوبەشەکەشمان ئەوەیە لە داعش بەیەکجارەکی لەناوبەرین".
وتیشی: "هیچ گومانیشم نییە لەوەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئێمە پێکەوە سەرکەوتوو دەبین، لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکەدا. هاوپەیمانی نێودەڵەتی پابەندە بە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و لەناوبردنی داعش. هیوادارین کە ئەو هاوکارییانەی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت و پێشمەرگەش سوودی لێوەرگرن".

زۆرترین خوێندراو