ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، داعش ئێستا لە قۆناغی متبوون دایە، چاوەرێی دەکات بەهۆی ئەم خۆپیشاندانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق، تێکچوونی دۆخەکە بقۆزێتەوە بۆ دەسپێکردنەوەی چالاکییەکانی، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە دەتوانێت ئامانجەکانی بپێکێت.
عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند: "تائێستا داعش لە پڕۆسەی سیاسیی و سەربازی عێراق ئامادەیی هەیە، ئیستا داعش لە حاڵەتی متبوون دایە، چاوەڕێی دۆخی عێراق بەتایبەتی خۆپیشاندانەکان دەکات، دەیەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت و پێکدادانی سەربازی هەبێت، لەوکاتە دێتەوە ناو گۆڕەپانەکە و مەترسییەکان زیاتر دەکات، لەو ناوچانەی دەتوانێت ئامانجەکانی بپێکێت".
وتیشی: "لەم کاتەدا پێویستە هەموو لایەکمان هوشیارتربین و درک بەوە بکەین، ئێستا مەترسییەکانی داعش لە رابردوو کەمتر نین".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052