وه‌زیری په‌روه‌رده‌ : ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابینکراوە

18.11.2021
جەماوەر نیوز
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە مامۆستایان و دەڵێت ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ڤاکسینى کۆرۆنا وەرنەگرن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتی یاسایی خۆیان بەرامبەر بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووه‌می 2021 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابینکراوە، لەدواى 1-12-2021ەوە بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتى یاسایی خۆیان بەرانبەر ئەو مامۆستایانە بەکاربهێنن، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".
تایبەت بە کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ، ئالان حەمەسەعید گوتی: "ئێمە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەم بابەتە قسەمان کردووە،لە چوارچێوەی مافی دارایی و مەعنەوی توانیومانە کۆمەڵێک پێوەری نوێ دابنێین بۆ چارەسەری کێشەکانیان".

زۆرترین خوێندراو