ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن

20.11.2021
جەماوەر نیوز
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێم ڕایگه‌یاند بڕیارە زیاتر لە ٨٠٠ پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین بکرێن.
ناوبراو وتیشی: ''ناوی زیاتر لە ٨٠٠ ئەفسەری پێشمەرگە ناردراوە بۆ خانەنشینی و ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ھەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت و فەرمانی بۆ دەربچێت.''
لیوا قاره‌مان باسی لەوەش کرد: ''ئەوانەی خانەنشین دەکرێن، لە ملازم تا دەگاتە فەریق بەپێی تەمەن دەگۆڕدرێت و ھەریەکێک تەمەنی خانەنشینیی ھاتبێت، خانەنشین دەبێت و لە شوێنی ئەوان کەسانی دیکە دادەنرێت.''

زۆرترین خوێندراو