بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان ده‌درێت

20.04.2022
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بۆ هاوبەشانی ئاو تا 9ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 4 ی ساڵی 2022.
جەخت کراوەتەوە، تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستان ئاگادار كراونەتەوە بۆ كاركردن بەو ڕێنوێنییە و جێبەجێكردنی تاوەکوو 9ی مانگی شەش.

زۆرترین خوێندراو