سبه‌ی لێزمه‌ باران ده‌بارێت

28.04.2022
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/4/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەش و ھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ دهۆك ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كات و شوێنى جیاوازدا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك ڕێژه‌ى بارانبارین زیاتر ده‌بێت و هه‌ندێك كاتیش لێزمه‌باران ده‌بارێت.
سبەی هه‌ینى 29ی نیسانی 2022 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ڕێژه‌ى بارانبارین زۆر ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ هه‌یه‌

زۆرترین خوێندراو