له‌ سلێمانی ئافره‌تێك 15 چه‌قۆی لێده‌درێت

06.05.2022
جەماوەر نیوز

لە شاری سلێمانی، ئافره‌تێك كه‌ له‌ دایك بووی 1997، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە هێرش دەکرێتە سەری و 15 چەقۆی لێدەدرێت.
دوای رووداوەکە ئافره‌ته‌كه‌ گەیەندراوەتە نەخۆشاخنەی شار و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
یه‌كێك له‌ خوشكه‌كانی ئافره‌ته‌كه‌ باسی له‌وه‌ كرد خووشکەکەیان حەوت مانگە لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەی هەیە و لە دادگا داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە.

رائید راز فریا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتانی سلێمانى رايگەیاند ئەو دوو هاوسەر پێشتر کێشەیان هەبووە ژنەکە داوای جیابوونەوەی کردووە و رووداوەکەش سەعات دووی دوێنێ شەو روویداوە و ژنەکە لە ماڵی دایکی بووە و هاوسەرکە رۆشتووە لەوێ بە چەقۆ لێیداوە.
لەبارەی تەندروستی ژنەکەشەوە، ناوبراو وتی: "لە ئێستا تەندروستی ژنەکە باشە."


زۆرترین خوێندراو