په‌رله‌مانتارێك:ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی خانه‌نشینكردنی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

14.08.2022
جەماوەر نیوز
ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند ھیچ پێشمەرگەیەک بە زۆرملێ خانەنشین نابێت و بەپێی یاسا خانەنشین دەکرێت، کە تەمەنی بووە ٤٥ ساڵ و ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت خانەشنین دەبێت، بەڵام پێوستی بە ڕەزامەندی یەکەی خۆی ھەیە کە دەوامی لێ دەکات.
سەعید ھەرکی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "خانەنشینی زۆرەملێی پێشمەرگە نیە، خۆی یاسای ژمارە ٣٨ ھەیە ئەو یاسایە کە تەمەنی گەیشتە ٤٥ ساڵ و ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت خانەنشین دەکرێت، کاتی خۆی بەھۆی شەڕی داعش ئەو یاسایە جێبەجێنەکرا، بەڵام ئێستا دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی ئەو یاسایە جێبەجێبکرێت".
سەعید ھەرکی وتیشی: "ئەوەی دەگوترێت کە بەزۆر خانەنشین دەبێت ڕاست نیە و ئەگەر مەرجەکان بیگرێتەوە و ئەو یەکەی کە دەوامی لێ دەکات رازی بێت خانەنشین دەبێت، بەڵام ئەگەر یەکەی خۆی پێویستی پێی ھەبێت لەڕووی توانای ئەو دەتوانێت بگاتە ئەو تەمەنەش خانەنشین نەبێت و لە دەوامکردنی خۆی بەردەوام بێت، بۆیە پێشمەرگە بە زۆرەملێ خانەنشین ناکرێت، بەڵکو بەپێی یاسا خانەنشین دەبێت".

زۆرترین خوێندراو