شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

19.11.2022
جەماوەر نیوز
سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.     
ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەمی 2022 ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌ "بەگوێرەی دواین گۆڕانکاری نەخشەکانی کەشوھەوا GFS، سەرەتای مانگی ئایندە ئەگەری ھاتنی یەکەم شەپۆلی باراناوی سەرتاسەری ھەیە کە بەشێوەیەکی زۆرباش بۆ سەرجەم ناوچەکان دەرکەوتووە بەھیوای جێگیربوونی."  
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەم ھەفتەیە بەگشتی کەشوھەوا بەسەقامگیری دەمێنێتەوە، لە رۆژی ھەینییەوە (25ی تشرینی دووەمی 2022) بۆ سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لەم ماوەیەدا ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپالەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست و شەپۆلێکی ناسەقامگیری بارانبارین و ھەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ چالاکبوونی خێرای با".

زۆرترین خوێندراو