شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

28.11.2022
جەماوەر نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2022 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بە (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە.
کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین دەستپێدەکات، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم بەشێوەی تاوە باران و بروسکە  پاشان نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان، بۆ رۆژی چوارشەممە دابارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو