بۆ گه‌شتكردن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كارتی ڤاكسین لابرا

02.12.2022
جەماوەر نیوز
لەڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگه‌یاند ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و عێراق و شۆفێران و گەشتیاران دەکەین.
ئاماژەبەنوسراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی ژمارە (٢٠١٢٩) لەبەرواری (٢٠٢٢/١١/٣٠) دوابەدوای بەدواداچون و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ( کۆڤید -١٩) لەهەرێمی کوردستان و عێراق و جیهاندا لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کە داوانەکردنی بڕوانامەی ( کارتی ڤاکسین ) لەگەشتیارانی ( ناوخۆ و بیانی ) هاتوو بۆ یان دەرچوو لەهەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٢/١٢/١) ڕۆژی پێنج شەمە چۆتە بواری جێ بەجێکردنەوە و پێویست بە ( کارتی ڤاکسین ) یان ( بڕوانامەی پشکنینی کورونا ) ناکات و داوایان لێ ناکرێت ، بۆیە گەشتیاران و شۆفێران تەنها بە پاسپۆرت دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن پێویست بە فیزای ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناکات و فیزاش هەڵگیراوە بەهیوای لەش ساغی بۆ هەموولایەک .
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

زۆرترین خوێندراو