سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بانگهێشتی ئیتالیا ده‌كرێت

23.12.2022
جەماوەر نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا كۆبووه‌ و له‌لایه‌ن جۆرجیا مێلۆنی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیایه‌وه‌ به‌ فه‌رمی بانگهێشتی ئیتاڵیا كرا.
ئەمڕۆ هەینی 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کرد.
پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرا.
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەولێر نیشاندا و ئاماژەی بە دۆستایەتیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرد و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و بەتایبەتی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی کریستیانەکان بەرز نرخاند. خواستی وڵاتەکەشی بۆ هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا هەروەها بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئیتالیا بکات.

زۆرترین خوێندراو