وەزارەتی کاروباری شەهیدان لیستێکی كه‌ی زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە بەردەوام ڕادەگەیەنێت

14.01.2023
جەماوەر نیوز

لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاره‌تی كاروباری شه‌هبدان و ئه‌نفالكراوان به‌ ژمارە (۷٥)
لەرێکەوتی۱۲ / ۱ /۲۰۲۳ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٦۱٦ ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ موچەی تریان نییە ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە :
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كەمنحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.

زۆرترین خوێندراو