به‌ ئاماده‌بونی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود كۆبونه‌وه‌ی لیژنەی باڵای بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش ئه‌نجامدرا

25.01.2023
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، به‌ ئاماده‌بونی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود لیژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدییەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی تر لە وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کارەکانی رابردو و پلانی داهاتووی لیژنەکە کرا، بە مەبەستی زیاتر کارکردن لە سەر بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرا، سەبارەت بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییان و بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بە گرنگ وەسف کرا.
لیژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش، بە بڕیاری ژمارە (٨٠) دامەزراوە کە وەزیری ناوخۆ سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات و هەریەک لە وەزیرانی وەزیری داد، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوادچوون و رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تێیدا ئەندامن .

زۆرترین خوێندراو