جەماوەر نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت کە بە چوار ریگە دەتوانرێت بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار دابەزێنرێت، گرنگترینیان جێبەجێکردنی سیستمی سویفتە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی یه‌کێکه له‌و بڕیارانه‌ی که په‌یوه‌ندیداره به به‌شێک له چاره‌سه‌ر نه‌ک هه‌موو چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته، چونکه ئه‌م بابه‌ته چوار ره‌هه‌ندی هه‌یه ده‌بێت حکومه‌تی سودانی له‌هه‌ر چوار لایه‌وه ئیشبکات هه‌تا بتوانێت له‌م قه‌یرانه ده‌ربچێت.
یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که سیستمێکی دارایی جیهانی هه‌یه ده‌بێت جێبه‌جێی بکات (سویفت) (سەکۆی ئه‌لکترۆنی)، ده‌بێت ئه‌وه جێبه‌جێ بکات ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە. سویفت ئه‌وه‌یه هه‌ر ده‌وڵه‌تێک مامه‌ڵه به دۆلار بکات یان به یۆرۆ بکات به‌تایبه‌تی به دۆلار ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک یان دانوستاندنێک به‌و پارانه ده‌بێت بزانن له‌کوێ هاتووه و بۆ کوێ ده‌چێت و بۆ چییه و به‌رامبه‌ر چییه.
وتیشی: ره‌هه‌ندی دووهەم ئه‌وه‌یه قاچاخچێتی دۆلاری کاش بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر نەمێنێت، چونکە رۆژانه 50-75 ملیۆن دۆلار به‌قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و یه‌مه‌ن.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند ره‌هه‌ندی سێهەم بابه‌تی راوه‌ستاندنی هه‌موو حه‌واڵاتی ده‌ره‌وه بێجگه له حه‌واڵاتی فه‌رمی نه‌بێت. یه‌کێک له قسه‌کانی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی ئه‌وه بوو وتی ئێمه دۆلارمان زۆره، به‌ڵام ئێستا بانکه‌کانی به‌شدار له مه‌زادی دراو نایه‌ن دۆلار ببه‌ن چونکه هه‌موویان ئاراسته‌کراوی هه‌ندی حزبی گه‌نده‌ڵن له‌بنه‌ڕه‌تدا دانراون بۆ سپیکردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی نه‌ک بۆ ئیشێکی پرۆفیشناڵی بانکی ئیتر ئێستا هه‌موویان بایکۆتیان کردووه و که‌س نایه‌ت پاره ببات.
سەبارەت بە ره‌هه‌ندی چواره‌می ئه‌م بابه‌تتەش وتی: " ئه‌وه‌یه ئه‌ڵقه‌یه‌کی ونبوو هه‌یه له‌ناو بازرگان که حه‌واڵات بۆ ئه‌وان له نێوان حکومه‌تدا واته هه‌موو ئیشی پێش ئێستا نایاسایی و گه‌نده‌ڵی و ته‌زویر هه‌بووه ئه‌وه بوو هه‌ندێک له بانکه‌کان له‌جیاتی بازرگان ئه‌وان پسووڵه‌یان پێشکه‌ش ده‌کرد ئێتر رۆڵی بازرگانیان ده‌بینی.