حاكم شێح له‌تیف: بڕیاری ڕاگرتنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ نایاساییه‌

01.02.2023
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێک بۆ حاکم شێخ لەتیف لە بارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی بریارەکانی حکومەتی ئیتیحادی سازکرد.
حاکم شێخ لەتیف تێڕوانینە یاساییەکانی خۆی لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حکومەتی ئیتحادی لە لایەن دادگای باڵای فیدرالی بەتایبەت لە پرسی ڕاگرتنی ناردنی چوارسەد ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو و پێیوایە ئەو بڕیارە نایاساییە، بەو پێیەی ئەو پرسە دەچێتە چوارچێوەی تایبەتمەندی و کاری دادگای ئیدارییەوە نەک دادگای باڵای فیدرالی.


زۆرترین خوێندراو