عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

01.03.2023
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوار شەممە ۱ی ئاداری ۲۰۲۳ عەبدوڵڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەرۆکی بۆردی یەکلاکردنەوەی چارەنوسی منداڵە ونبوەکانی هەڵەبجە بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی بۆرد سەردانی بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرد و لەلایەن لیوا تاریق، بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و ئەندامی لیژنەی بۆردی یەکلاکردنەوەی چارەنوسی منداڵە ونبوەکانی هەڵەبجە و ئەفسەران پێشوازی گەرم کران.
مەبەستی سەردانەکە بینینی ئامێرەکان و ئاگادار بون لە توانستی تاقیگەی پشکنینی (DNA)ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بوو.
دواتر لەلایەن ستافی تاقیگەکەوە ڕونکردنەوەی پێویست درا لەسەر چۆنیەتی کارکردنیان و شێوازی بەکارهێنانی ئامێرەکان.

زۆرترین خوێندراو