وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕۆژی جیهانی ئافرەتان بەرز ڕاده‌گرێت

08.03.2023
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ چوار شەممە  ٨ی ئازاری۲۰۲۳،بەبۆنەی یادی ۸ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان مەراسیمێک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سازکرا.
لە وتەیەکدا عەبدوڵڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان باسی لە ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان کرد لە قۆناغی خەباتی ڕزگاری و بەرگری و پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها تیشکی خستە سەر بەشداری کارای ئافره‌تان لە بەرێوەبردنی کاروباری هەرێمی کوردستان کە لە زۆربەی جومگە گرنگەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە.
دواتر پیرۆزبایی لێکردن و ڕۆڵی بەشداریکردنیانی لە کاری پێکەوەیی و پرۆسەی دیموکراسی لە ئایندەدا بە گرنگ زانی و هیوای خواست هەوڵەکانیان بەردەوامبێت بۆ زیاتر بەرەوپێشچونیان و خزمەتی پێکەوەیی لە هەرێمی کوردستان.

زۆرترین خوێندراو