گۆڕانكاری له‌ پرۆژه‌ یاسا بودجه‌ بكرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت

05.05.2023
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ هەینی 5ـ ی ئایاری 2023 خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، تا 20ـی ئه‌م مانگه‌ هه‌موو رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ ته‌واو ده‌بن و له‌ كاتێكی نزیكدا له‌ په‌رله‌مان تێده‌په‌ڕێندرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و خاڵانه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ن کە ئێستا بوونەتە جێی ناکۆکی لەنێوان لایەنەکان و لەبارەی پشكی هه‌رێمی کوردستانیشەوە روونیکردوە ئەوان هەست وه‌ك پێویست نییه و لە گفتوگۆکاندا هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.
خەلیل غازی روونیکردەوە، هه‌ر ده‌ستكارییه‌ك له‌ بڕگه‌ و مادده‌كانی پرۆژه‌ یاساكه‌دا بكرێت، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت.
بە ئامادەبوونی 198 پەرلەمانتار دانیشتنی ژمارە (20)ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی و ئامادەبوونی هەردوو جێگرەکەی لە درەنگانی شەوی یەکشەممە 16 ـی نیسان 2023 بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد بەڵام دوای خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی دارایی، دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ رۆژی دووشەممە و دوای گفتوگۆی پەرلەمانتاران و پێشکەشکردنی سەرنج و تێبینییەکان کۆتایی هات بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاساکە.
درەنگانی شەوی چوارشەممە 5ـی نیسانی 2023 بە ئامادەبوونی 235 پەرلەمانتار پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 کرد.

زۆرترین خوێندراو