ترامپ و ئه‌ردۆغان پێشهاته‌کانى سوریا تاوتوێ‌ ده‌که‌ن

29.04.2019
جەماوەر نیوز
هه‌ردوو سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا دۆناڵد ترامپ و سه‌رکۆمارى تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنیدا پێشهاته‌کانى سوریا تاوتوێ‌ ده‌که‌ن
به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى له‌ فه‌رمانگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌یوه‌ندییه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ میانى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ پێشنیازى دروستکردنى گرووپێکى کارکردن به‌مه‌به‌ستى ده‌سته‌به‌رکردنى سیسته‌مى به‌رگریى ئاسمانى S-400 ى خستووه‌ته‌ڕوو.
له‌ به‌شێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ى نێوان ئه‌ردۆغان و ترامپدا، پرسه‌ دووقۆڵییه‌کان و ناوچه‌ییه‌کان تاوتوێ کران، ئامانجى ٧٥ ملیار دۆلارى له‌ قه‌باره‌ى بازرگانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر کرایه‌وه‌.
له‌ میانى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌که‌ى نێوان ئه‌ردۆغان و ترامپدا پێشهاته‌کانى سووریا تاوتوێ کران، رێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ هاریکارى له‌ نزیکه‌وه‌یى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر کرا.
هاوکات ئه‌ردۆغان ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ى کرد که‌ له‌ شارى ساندیاگۆى ئه‌مریکا ئه‌نجامدرا و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ى گه‌لى ئه‌مریکا کرد.

ئانادۆڵ‌

زۆرترین خوێندراو