مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م راسپێردرا

12.06.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشه‌مه‌ 12/6/2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ئاماده‌بوونی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و به‌نگين قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد، بەپێی یاسا سەرۆکی ڕاسپێردراو 30 رۆژی لەبەردەستە بۆ پێکهێنانی کابینە وه‌زارییه‌كه‌ی.
مه‌سرور بارزانی، رۆژی سێشه‌ممه‌، 11ی حوزه‌یرانی 2019 له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ناوزه‌د كرا و له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له‌ 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی به‌ده‌ست هێناوه‌.

زۆرترین خوێندراو