هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبیلی لێدراو بێنێته‌ هه‌رێم 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت

13.06.2019
جەماوەر نیوز
بەگوێرەی نووسراوێكی كۆمەڵگەی گومرگی باشماخ، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریداوە كە لەم دوا چەند رێكارێك لە دەروازە سنوورییەكان جێبەجێ بكرێت.
وەك لەو نووسراوێك ھاتووە كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌ وەرگرتنی بەڵێنامە لە كۆمپانیاكانی ھێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان ھەیە و سزادانیان بە بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ ھەركەسێك كە ئۆتۆمبێلێك ھاوردەبكرێت، كە دەركەوت ژێرئاو كەوتووە یان چاككراوەتەوە یان لێدراوە.
له‌ نوسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو بەستنەوەی سەرجەم كۆمپانیاكانی كولیتی كۆنترۆڵ لە دەروەزە سنوورییەكان بەیەكەوە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی داتاكان بۆ ھەموو كەرەستەكان لە بەرواری 30/6/2019. ھەروەھا كار بە ھیچ رێنمایەك ناكرێت بە ئۆتۆمبێلی لێدراو یان ژێر ئاو كەوتوو و چاككراو، دوای جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە.

زۆرترین خوێندراو