ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بنكه‌ی
وه‌رگرتنی گه‌نم له‌پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه.
ستار مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی ھه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند به‌پێی
نوسراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڕیاردراوه به‌كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی
گه‌نمی جوتیارانی ھه‌ڵه‌بجه له گوندی (ده‌ره‌شیش) بۆ ئه‌وه‌ی جوتیارانی ئه‌و
سنوره گه‌نمه‌كانیان نه‌به‌نه‌وه ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو نوسراوه‌كه له رۆژی 9ی حوزه‌یران ده‌ركراوه، به‌ڵام
تائێستا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئاماده‌كاری پێویست نه‌كراوه، چونكه
ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كان رابسپێردرێن كارمه‌ندی پێویست بۆ بنكه‌ی وه‌رگرتنی
گه‌نمی ھه‌ڵه‌بجه دیاری بكه‌ن.
ستار مه‌حمود راشیگه‌یاند وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ بڕی 20 ھه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی
سنوری ھه‌ڵه‌بجه وه‌بگرێت.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بڕیاره رۆژی یه‌ك شه‌ممه له سایلۆی قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستبكرێت به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052