ئه‌مرۆ خوێندكاران خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن

20.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ بڕیاره‌ له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و قه‌زاكاندا خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن بۆ خستنه‌ڕووی داواكارییه‌كانیان له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا خوێندكارانی ئاماده‌یی قه‌زای پێنجوێن بڵاویانكرده‌وه‌ پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌ قائیمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یران كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی گرد ده‌بنه‌وه‌ بۆ ناڕه‌زای ده‌ربڕین له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خوێندكارانی پێنجوێن هاتووه‌ گردبونه‌وه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌ویی ته‌وای مافه‌ڕه‌واكانی خۆمانه‌.

زۆرترین خوێندراو