ڕوسیا ئێس 400 ڕاده‌ستی توركیا ده‌كات

25.06.2019
جەماوەر نیوز
دەنیس مانتورۆڤ ،وەزیری پیشەسازی و بازرگانی رووسیا رایگەیاند کە هاریکاری تورکیا و رووسیا لە بواری تەکنیکی-سەربازیدا زۆر باش بەرەوپێش بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو وتیشی تورکیا لەبارەی وەرگرتنی ئێس 400هەڵوێستێکی تەندروست نیشان دەدات. یەکەم رادەستکردنی ئێس 400 لە ماوەیەکی کورتدا دەستپێدەکات.
دەنیس مانتورۆڤ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد  هەموو بڕیارە پێویستەکان دراوە بۆ وەرگرتنی ئێس 400 .
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند ئێمە ئێس 400مان کڕیوە.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نێرده‌ی ئه‌مریكا، له‌ناتۆ، جارێكی تر هۆشداری دایه‌ توركیا، گه‌ر بێتوو سیستمی ئێس 400 دژه‌ فڕین له‌روسیا بكڕن ئه‌وه‌ فڕۆكه‌ی ئێف 35 له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
كیی بیلی، نێرده‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ فڕین و كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی ئه‌مریكی به‌ توركیا نادات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر له‌كڕینی سیستمی دژه‌ فڕینی ئێس 400 په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو