پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌درێت

03.07.2019
جەماوەر نیوز
بەغداد رەزامەندی نیشانداوە شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردووی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بنێردرێـت و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوسراوێكی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات..
سەفین ئاغا گەردی، بڕیاردەری لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لەپەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند لەدواین کۆبونەوە لەبەغداد لیژنەکەمان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردیەکان و جێگری ئەنجومەنی نێونەرانی عێراق باسی پرسی شایستەداراییەکانی گەنمی جوتیاران و بەرهەمەکانیان کرا، ئەم پرسە قۆناغی باشی بڕێوە بەڵێن وەرگیراوە بەغداد شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردووی جووتیارانی هەرێم بنێردرێـت. 
ناوبراو وتیشی وەزارەتی کشتوکاڵی بەغداد رەزامەندی نیشانداوە لەناردنی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران، 480ملیاردینار تەرخانکراوه 77ملیار دیناری کەمە، بەڵێنیان داوا ئەو بڕەپارەی ماوە دابین بکرێت، کۆی سەرجەمی پارەی گەنمی جووتیاران  557 ملیار دینارە، پێان ڕاگەیاندوون ناردنی ئەو بڕەپارەیە کاتی پێویستە، وابڕیارە لەمانگی تەموزی ئەمساڵ یاخود مانگی ئاب بنێردرێـت.
له‌و باریه‌وه‌ د.بەشیر حەداد، نووسراوێکی به‌په‌له‌ ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات بۆ خه‌رج كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان
ڕۆژی دووشەممە 1ی ته‌موز د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه‌و داوا ده‌كات به‌زووترین كات شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵەکانی (۲٠۱٤ـ۲٠۱٥ـ۲٠۱٦ـ۲٠۱۷ـ۲٠۱۸) خه‌رج بكات.

زۆرترین خوێندراو