شاخەوان عەبدوڵا: دوای 80 رۆژ مووچەی ئایار و حوزەیران خەرجدەکرێت

19.07.2025
جەماوەر نیوز
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى رێککەوتنى هەولێر و بەغداد بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای 80 رۆژ مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانى 2025 خەرجدەکرێت.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی پرسى مووچە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، نەرمی زۆری نواند و دەستبەرداری بەشێک لە مافەکانی هەرێمى کوردستان بوو.
باسى لەوەشکردووە، هەندێک کەس و لایەن نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی موچەی فەرمانبەران کرد و زانیارى و داتاى ناڕاستیان بڵاودەکردەوە، حکومەتى عێراقیش بڕواى پێدەکردن.
شاخەوان عەبدوڵا گوتیشى، ئەوە سەلمێندرا هێز لەیەکگرتن و یەکڕیزییە و چەکێکی بەهێزە بۆ زامنکردنی مافەکانمان و رووبەرووبوونەوەی هەر پیلانێک لەدژی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت یەکدەنگى پارتى و یەکێتى.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ