کەربەلا.. بەهۆی ڕووداوێکی ژەهراویبوونەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا

19.07.2025
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی ژەهراویبوونەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسی دیکەش ژەهراوی بوون.
 سەرچاوەکە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، نەخۆشخانەی گشتیی حوسێنی لە کەربەلا پێشوازیی لە 27 حاڵەتی ژەهراویبوون کردووە، کە لەو ژمارەیە دوو کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبووەکانی دیکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و چارەسەر وەردەگرن، هاوکات لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکارەکەی.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ