بەڕێوەبەری مۆساد سەردانی واشنتن دەکات

19.07.2025
جەماوەر نیوز
پێگەیەکی ئەمریکی سەردانی نهێنی بەڕێوەبەری مۆسادی بۆ ئەمریکا و داواکاری ئیسرائیلی بۆ ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان ئاشکراکردووە.
 بەپێی زانیارییەکانی دوو سەرچاوەی ئاگادار کە بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکیان ڕاگەیاندووە، دەیڤد بارنیا، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، لەم هەفتەیەدا سەردانی واشنتنی کردووە و داوای یارمەتی لە ئەمریکا کردووە بۆ ڕازیکردنی وڵاتان تا سەدان هەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە وەربگرن.
بارنیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاشکرای کردووە کە ئیسرائیل بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی ئەسیوپیا، ئەندەنوسیا و لیبیا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی فەڵەستینییەکان وەربگرن و ئەو وڵاتانەش بیرۆکەکەیان قبووڵ کردووە.
 بارنیا پێشنیازی کردووە کە ئەمریکا هانی ئەو وڵاتانە بدات و یارمەتی ئیسرائیل بدات لە ڕازیکردنیان. یەکێک لە سەرچاوەکان دەڵێت، ویتکۆف لەم بارەیەوە بێلایەن بووە و ڕوون نییە کە ئایا ئەمریکا دەستوەردان لەم پرسەدا دەکات یان نا.
 لە مانگی دووی ئەمساڵدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی دەرکردنی دوو ملیۆن فەڵەستینی کردبوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، بەڵام دوای ئەوەی پێشنیازەکە لەلایەن بەشێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبییەوە ڕەتکرایەوە، ئەمریکا پاشەکشەی لە بیرۆکەکە کرد و هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ نەداوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ