ئەڵمانیا ژمارەیەک کۆچبەر بۆ ئەفغانستان دەنێرێتەوە

19.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەڵمانیا ژمارەیەک کۆچبەری ئەفغانی بۆ وڵاتەکەیان دەنێرێتەوە و ئەمەش دووەم کاروانی ناردنەوەی کۆچبەرانە لەوەتەی تاڵیبان لە ساڵی 2021ـەوە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە گرتووەتەوە دەست.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند: 81 کۆچبەری ئەفغانی لە ڕێگەی فڕۆکەیەکەوە بۆ وڵاتەکەیان نێردراونەتەوە. 
 ئەم کۆچبەرانە لە ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی تاوانی قورس تۆمەتبار بوون و تۆمەتەکانیان بە سەردا ساغ بووبوویەوە، ئەڵمانیاش ڕەوانەی وڵاتی خۆیانیانی کردنەوە. 
 قەتەر لە ڕێکخستنی گەشتی ئەم کۆچبەرانە هاوکار بووە و فڕۆکەیەکی کۆمپانیای قەتەر ئێروەیز گەشتەکەی ئەنجام داوە.
لە ناوخۆی ئەڵمانیا ڕەخنە لە حکومەت دەگیرێت بەوەی کۆچبەرانی ئەفغانستان ڕەوانەی ژێر دەستەڵاتی تاڵیبان دەکاتەوە و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ